سه‌رۆك كۆمار بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

هۆكارى ئاماده‌نه‌بوونى ژماره‌يه‌ك سه‌ركرده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bb57bfe5-77e3-4911-8d7a-53878f80dc9f/2.ism/manifest

K24- بەغدا

له‌ لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24،  فوئاد مەعسوم، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند لە كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان و فراكسیۆن و لایەنەسیاسییەكان بڕیاردرا كۆبوونەوەكان بە شێوەی دەوریی بەردەوام بن، بۆ چارەكردنی كێشەكان لە عێراقدا.

لەبارەی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەکەی عێراق و ژمارەیەك لە سەركردە و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، فوئاد مەعسووم رايگه‌ياند، ھەندێك لە سەركردەكان بەھۆی سەفەركردن نەیانتوانی بەشداریی لە كۆبوونەوەكە بكەن، بەڵام دانیشتنێكی زۆر باش بوو".

فوئاد مەعسوم گوتیشی: "لەمەودوا كۆبوونەوەكان بە شێوەی دەوریی بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی كە ھەن چارەسەر بكرێن، ھەم ئەو كێشانەی پەیوەندیان بە نێوخۆی عێراق ھەیە و ھەمیش ئەو كێشانەی پەیوەندیان بە ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە ھەیە، بڕیاردرا كەشوھەوایەك دروست بكرێت بۆ ئەوەی پێكەوە دابنیشن و گفتوگۆ بكەین و كێشەكان چارە بکەین".