عه‌بادى تايبه‌ت به‌ كوردستان 24 له‌ باره‌ى توركياوه‌ ده‌دوێت

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تييدا بۆ كوردستان 24، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، پێويسته‌ هه‌مووان هه‌وڵه‌كانمان يه‌كبخه‌ين.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/620c13ce-0365-482a-b69a-b8a717b367b3/4 - Segment1(00_02_01.100-00_03_07.800).ism/manifest

K24- بەغدا

له‌ لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، حەیدەرعەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند دەبێ ھەموو لایەنە سیاسییەكانی عێراق ھەوڵەكانیان یەكبخەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، لە بارەی گرژییەكانی بەغدا و ئەنقەرەش دەڵێ لەگەڵ توركیا ھەڵە لە یەکتێگەیشتن ھەبوو.

حەیدەرعەبادیی لە بارەی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە بەغدا راشیگەیاند: "پێویستە كۆبوونەوەی لەم جۆرە بەردەوام بن، وڵاتەكەمان رووبەڕووبونەوەی سەختدا تێدەپەڕێت گرنگترینیان داعشە كە مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و ناوچەكە و جیھان، پێویستە ھەموو ھێزە سیاسییەكانی عێراق ھەوڵەكانیان یەکبخەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش".

سەبارەت بە گرژییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە عەبادیی گوتی: "جێگەی داخە توركیا ھێز بنێرێتە نێو خاكی عێراق بێ ئەوەی پرس بە ئێمە بكات و رەزامەرەندیمان لەسەر نواندبێ، دەگوترێ كاتێ كە سەرۆك وەزیرانی توركیا ھاتووەتە عێراق ئێمە داوامان لێ كردوون هێز بنێرن، ھەڵە لە یەک تێگەیشتنێك ھەیە ئێمە كە دوای ھاوكاریمان لە 61 وڵات كردووە لە شەڕی دژی داعش بە واتای ئەوە نییە کە هەموو وڵاتان سوپا بنێرنە نێو خاکی عێراق".