له خازر پێنج چه‌كدارى داعش كوژران
K24 – خازر:
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى رايگه‌ياند، له‌ئه‌نجامی بۆرودمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له میحوه‌ری خازر پێنج چه‌كدارى داعش كوژران.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌ربازى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 01:45 خوله‌ك فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له گوندى (گه‌زه‌كان) له میحوه‌ری خازر بۆردومان كرد.
هه‌روه‌ها هاتووه: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه زێره‌ڤانی له‌ناوچه‌كه كه‌وتوون له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان پێنج تیرۆریستی داعش كه له‌ناو خانوویه‌ك بوونه كوژراون و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی دیكه‌ش برینداربوونه".