كه‌سكێ.. پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی هێرشێكی فراوانی داعشیان تێك‌شكاند
K24 – كه‌سكێ:
راگه‌ياندنى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى هه‌واڵى سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى له ميحوه‌رى كه‌سكێ راگه‌ياند و ئاشكراشيكرد، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى داعش هێرشێكى به‌رفراوانيان كردووه‌ته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرى، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه‌دا ناچار به پاشه‌كشێ و شكست كراوون.
له راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌ربازى، به‌شى راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانيدا هاتووه: "كاتژمێر(7) به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (13-12-2015) تیرۆریستانی داعش له گوندی (عاشق)ه‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دووڕیانی كه‌سكێ له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله هێرشێكیان ئه‌نجامدا و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای (1)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان پێسپێردراوه، وه‌ڵامیان درایه‌وه" .
هه‌روه‌ها هاتووه: "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوو ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانی داعشیان ته‌قانده‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها تیرۆریستێكی خۆكوژیش پێش ئه‌وه‌ی بگاته نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوژرا".
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له كاتى په‌لاماره‌كه‌ى داعشدا فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه‌يان كردووه و تێيدا هاتووه: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون، هاوكاتی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی بۆمڕۆێژكراوی داعشیان له‌نزیك دووڕیانی كه‌سكێ ته‌قاندووه‌ته‌وه و مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعشیشیان له گوندی(عاشق) و ده‌ورووبه‌ری بۆردومان كردووه".
راگه‌ياندنى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى ئه‌وه‌شى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، كه هيچ زيانێك له هێزى پێشمه‌رگه نه‌گه‌يشتووه و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌ئه‌نجامی تێكشكاندنی ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی داعشدا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستی داعش كوژراون و هیچ زیانێكیش به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه".