"عێراق ناتوانێت نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش دابین بكات"
K24 – به‌غدا:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، نرخی نوێی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، كێشه بۆ بودجه‌ی 2016ی عێراق دروست ده‌كات.
به گوته‌ی ئه‌و، به گوێره‌ی نرخی نوێی نه‌وت كه 33 دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، حكوومه‌تی عێراق ته‌نانه‌ت ناتوانێت "نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش" دابین بكات.
هه‌یسه‌م جبووری، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ره‌نگه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، ره‌نگه ساڵی داهاتوو عێراق پرۆژه یاسایی بودجه‌ی نه‌بێت، چونكه به گوێره‌ی نرخی نوێ 33 دۆلاره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
پرۆژه یاسایی بودجه‌ی 2016، هه‌ر به رمیلێك نه‌وتی به 45 دۆلار خه‌مڵاندووه و به گوته‌ی جبووری، به‌و نرخه‌ش بودجه‌ی عێراق دووچاری كورتهێنان ده‌بێت و ناتوانرێت نیوه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشی پێ دابین بكرێت.
جبووری بۆ "سۆمه‌ریه نیوز" گوتیشی: "لێژنه‌ی دارایی هیوای به‌وه چاكتربوونی ره‌وشی داهاته‌كان هه‌یه به‌و پێیه‌ی كه بودجه باس له داهاتووی داهاته‌كان ده‌كات".
ئاشكراشیكرد، عێراق بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێویستی به 53 تریلیۆن دینار هه‌یه، زیاتر له 20 تریلیۆنیش بۆ به‌رده‌وامبوونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و 2 تریلیۆن دینار بۆ حه‌شدی شه‌عبی و 1 تریلیۆن و پێنج سه‌د ملیار دیناریش بۆ په‌نابه‌ران، به گوته‌ی جبووری ئه‌وانه خه‌رجییه پێویستییه‌كانن و به‌هیچ جۆرێك ناتوانرێت پشتگوێ بخرێن.