به‌هۆى ونبوونى هه‌زاران پاسه‌پۆرت و ترسى داعشه‌وه ئه‌وروپا نيگه‌رانه
K24 – ھەولێر
له هاوينى ساڵى رابردووه‌وه، وڵاتانى ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به پاسپۆرته ونبووه‌كانى هه‌ردوو وڵاتانى سووريا و عێراق نيگه‌رانن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى كانونى يه‌كه‌م/ديسه‌مبه‌رى ساڵى 2015 ماڵپه‌ڕى "سكاى نيوز"، بڵاويكرده‌وه، دواى هاتنى به‌لێشياوى په‌نابه‌رانى سووريا و عێراق و ونبوونى پاسه‌پۆرتى زۆرێك له‌و په‌نابه‌رانه، دڵه راوكێ و نيگه‌رانى له‌لايه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپاوه دروست كردووه، چونكه ترسيان له‌وه هه‌يه، چه‌كدارانى داعش جارێكى ديكه به‌كاريان بهێنێته‌وه، به‌مه‌ش مه‌ترسى ئه‌منى خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه.
بڵاوييشكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانى داعش توانويانه ته‌نيا له هه‌ردوو شاره‌كانى ره‌ققه و دير ئه‌لزور له سووريا، ده‌ست به‌سه‌ر 5 هه‌زار پاسه‌پۆرت دابگرن، هه‌روه‌ها له شاره‌كانى ئه‌نبار و نه‌ينه‌وا و تكريت له عێراق ده‌ستيان به‌سه‌ر 10 هه‌زار پاسه‌پۆرتى ديكه‌دا گرتووه.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌مه‌ريكا له راپۆرتێكدا بڵاويكردووه‌ته‌وه: "داعش سه‌ره‌ڕاى دروستكردنى پاسه‌پۆرتى ساخته‌ى سووريايى، توانيويانه ده‌ستيان بگات به ناسنامه و ره‌گه‌زنامه‌ى هاووڵاتيانى سوورى و به‌كاريان بهينێن".
به‌پێى زانيارييه‌كانى ماڵه‌په‌رى سكاى نيوز، دواى ته‌قينه‌وه خۆكوژيه‌كه و ده‌ستڕێژيه‌كانى چه‌كدارانى داعش له پاريس له 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى ئه‌مساڵ كه 130 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا، ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كرده‌وه "تيرۆريستييه" شوێنپه‌نجه و ناويان وه‌كوو كه‌سێكى په‌نابه‌ر له يۆنان تۆماركراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى به‌كارهێنانى پاسه‌پۆرتى ساخته بووه.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.