به‌ره‌ى نووسره دژى كۆنگره‌ى رياز هاته‌ده‌نگ
K24 – شام:
رێبه‌رى به‌ره‌ى نووسره (ناوى له ليستى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانه)، ره‌خنه‌ى له كۆنگره‌ى ريازى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا گرت و به "پيلانگێڕى"ى وه‌سفيكرد.
به‌ره‌ى نووسره، له لايه‌ن عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌وه بانگهێشتى كۆنگره‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا له رياز نه‌كرابوو، كه هه‌فته‌ى رابردوو به به‌شدارى 100 نوێنه‌رى ژماره‌يه‌ك گرووپ و رێكخراوى سياسى و چه‌كدارى به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌بو محه‌ممه‌د جۆلانى، له لێدوانێكيدا بۆ كه‌ناڵى ئۆرێنت، رايگه‌ياند، پابه‌ندى هيچ بڕيارێكى كۆنگره‌ى رياز نابين، ئه‌وانه‌شى بانگ كرابوون بۆ كۆنگره‌كه، هيچ تواناى بڕياردانيان نييه".
هه‌روه‌ها گوتى: "كۆنگره‌كه‌ى رياز هه‌وڵێك بوو بۆ هێشتنه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵاتدا".
جۆلانى گوتيشى: "به تێگه‌يشتنى خۆم ئه‌و كۆنگره‌يه هه‌وڵێك بوو بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌كه‌ى ڤيه‌ننا و به‌لاى ئێمه‌شه‌وه رێككه‌وتنى ڤيه‌ننا هيچ شتێكى باشى بۆ خه‌ڵكى شام تێدا نييه".
له كۆنگره‌ى ريازدا، لايه‌نه به‌شداربووه‌كان، به‌ياننامه‌يه‌كيان ده‌ركرد و تێيدا داوايانكردبوو، سيستمێكى فره‌لايه‌نى له سووريا بێته‌كايه‌وه و هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان به بێ له‌به‌رچاوگرتنى جياوازى تائيفى و ئاينيى تێيدا به‌شدار بن".
لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا ئه‌وه‌شيان خستبووه روو، رازى نابن به مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د و هه‌بوونى هيچ پێگه و رۆڵێكى له پرۆسه‌ى سياسى سووريادا.
جۆلانى ره‌خنه‌شى له‌و ئاگربه‌ستانه گرت، كه له نێوان رژێم و لايه‌نه چه‌كدارييه‌كاندا راده‌گه‌يه‌نرێت و گوتى: "ته‌نيا ئه‌سه‌د لێيان سوودمه‌ند ده‌بێت".