رۆیته‌رز: داعش به پاره ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كانی كڕی
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیه‌رز" له راپۆرتێكیدا، رۆڵی ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كان له ناو داعش ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، داعش له رێگای ئه‌وانه‌وه توانی جێی پێی خۆی له عێراق قایم بكات.
ئه‌وانه‌ی ساڵانێك سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی پێشووی عێراقییان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هێشته‌وه، دوای كه‌وتنی رژێمه‌كه‌ی سه‌دامیش، كارییان له‌سه‌ر هێنانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش كرد له سووریاوه.
له‌گه‌ل هاتنی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ش، ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كان، به‌رپرسیارێتی ئه‌منی رێكخراوه‌كه، سوپا و داراییان گرته ئه‌ستۆ.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه رۆڵی سه‌ره‌كییان له سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعشدا هه‌بوو له عێراق به تایبه‌تیش له ساڵی 2014.
له چاوپێكه‌وتنێكیشدا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا له‌ناوچه‌كانی موسڵ و ئه‌نبار هه‌ڵاتوون، رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان وه‌ك ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه‌كانی داعش بوونه، به‌تایبه‌تیش له رووی هه‌واڵگری، سه‌ربازی و داراییه‌وه، كه ئه‌وان به‌رپرسیارێتییه‌كان له ئه‌ستۆدا بووه.
هیشام هاشمی، شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی عێراق، باس له‌وه ده‌كات، 23 مه‌له‌فی سه‌ره‌كی رێكخراوی داعش له عێراق، ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كان به‌ڕێوه‌یان ده‌بڕن، به‌تایبه‌تیش هه‌ریه‌ك له ئه‌من و سوپا و دارایی.
هه‌روه‌ها هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه هاوكاری گرنگییان پێشكه‌ش به داعش كردووه، به‌تایبه‌تیش له رووی پلاندانان و ته‌قینه‌وه‌كان، زێباری گوتیشی: "ئه‌و ئه‌فسه‌رانه شاره‌زاییان له هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كانی ئه‌و ناوچانه هه‌بووه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون".
به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقیش بۆ ئاژانسی "رۆیته‌رز" رایگه‌یاندووه، جێپه‌نجه‌ی ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كان له كرده‌وه‌كانی داعشدا دیاره و به ئاسانی ده‌توانرێت هه‌ستی پێبكرێت.
هاوكاری ئه‌فسه‌رانی به‌عس له‌گه‌ڵ داعش، به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌نه‌یه و چه‌ندین هۆكاری هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا هه‌ن، هه‌رچه‌نده هۆكاره هاوبه‌شه‌كان زۆر نین، چونكه سه‌دام حوسێن له ساڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا زیاتر بره‌وی به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و عه‌لمانییه‌ت ده‌دا.
به‌ڵام رۆحیه‌تی رك‌و كینه له حكوومه‌تی نوێی عێراق، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه بوون كه هاوكاری داعشییان كردووه، به‌تایبه‌تی هه‌ستییان به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌ی شیعه كه له به‌غدا له ده‌سه‌ڵاتدان.
هه‌ندێكیشیان باوه‌ڕیان به شێوازی بیركردنه‌وه‌ی داعش هه‌بوو، به‌تایبه‌ت له دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، له به‌ندیخانه عێراقی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان، رووبه‌ڕووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراق كه له ساڵی 2003-2009 به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی عێرا ق بوو، رایگه‌یاند، ئه‌و به‌عسییانه‌ی له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی كارییان و ده‌كردو دوورخرانه‌وه، زۆر خۆشحاڵبوون كاتێك كه داعش هات، گوتیشی: "داعش پاره‌یان پێده‌دات".
به‌شێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه سوننه‌كانیش، هیوایان وابوو ئه‌فسه‌ره به‌عسییه‌كان قایل ده‌كه‌ن به‌وه‌ی واز له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بهێنن، به‌ڵام به‌رپرسێكی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عه‌بادی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ره‌تكردووه‌وه و گوتوویه‌تی: "ئه‌وانه كێن؟ هه‌ندێكیان ئاماژه بۆ لقی داری زه‌یتوون ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان چه‌ك".
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژی حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، حكوومه‌ت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌عسییانه‌دا ره‌تكرده‌وه و گوتی: "هیچ شوێنێكیان له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا نییه، ئه‌وان به‌گوێره‌ی ده‌ستوور قه‌ده‌غه‌كراون".