له بۆردومانی هه‌ڵه‌ی رووسیا چوار پاسداری ئێرانی كوژران
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی بۆردومانی هه‌ڵه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، چوار پاسداری ئێرانی له سووریا كوژران.
ته‌له‌ڤزیۆنی "من و تۆ"ی ئێران كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له له‌نده‌نه، له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و چوار پاسداره سه‌ر به كه‌تیبه "حه‌سه‌ن موجته‌بی" پاسه‌وانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن و به هه‌ڵه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه كوژراون.
به گوێره‌ی زانیاری كه‌ناڵه‌كه‌ش، ده‌سه‌ڵاتدارانی رێگایان نه‌داوه، كوژرانی ئه‌و چوار پاسداره، له كه‌ناڵ و ئاژانسه فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌و چوار پاسداره كوژراوه ئێرانییه‌ش، ناوه‌كانییان بریتین له "سه‌ید ئه‌سغه‌ر جورگندی، ئیحسان فه‌تحی" له كه‌تیبه‌ی "حه‌سه‌ن موجته‌با" له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی دیكه كه‌تبیه‌كه به‌ناوی "سه‌ید موجته‌با ئه‌بوقاسمی"، كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی میلیشیای به‌سیج له شاری دزفولی ئێران و رۆژی شه‌ممه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی سه‌ربازی ته‌رمه‌كه به خاكسپێردراوه.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئیرنا"ی ئێرانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بكات، هه‌واڵی كوژرانی پاسداری چواره‌می بڵاوكرده‌وه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بریندار بوونی، قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسییان له سووریا راگه‌یاند، به‌ڵام به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌و هه‌واڵه‌یان ره‌تكرده‌وه.