دوو ژن لە مزگەوتێكی تاران گیانیان لەدەستدا
K24
لە حوسەینییەی ئیمام حوسێن لە تاران دوو ژن لە كاتی نوێژكردن ئامێری بەرزكەرەوە بەسەریاندا بەربوویەوە و گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی میھری ئێران بڵاویكردووەتەوە کە: رووداوەكە شەوی رابردوو لە كاتی نوێژی شێوان روویداوە و جگە لە كوژرانی ئەو دوو كەسە، ژمارەیك برینداریشی لێكەوتووەتەوە.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی حوسەینییەی ئیمام حوسێن لە پایتەختی ئێران لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند: لە كاتی نوێژی شێوان و دەستپێكی كۆكردنەوەی ئاڵا و ئامرازە ھەڵواسراوەكانی تایبەت بە شینگێڕی ئیمام حوسێن و عاشورا ئامێری بەرزكەرەوە کەوتە خوارەوە و بووە ھۆی کوژرانی دوو ژن برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە.
تا ئێستا ھیچ ناوەندێكی فەرمیی ئێران ئامارێكی دروستی لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی ئەو رووداوە بڵاونەكردۆتەوە.