مافی مرۆڤی كوردستان: رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی مافی مرۆڤ ئازاد بكەن

داوای راگرتنی "رەوتی بەردەوامیی دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنیی" دەكات

K24

رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان وێرای دەربڕینێ ناڕەزایی لە بەرامبەر بەندكردنی ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنیی، داوای ئازاد كردنی ئەو رۆژنامەنووسانە دەکات.

رێکخراوەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ: دەستبەسەركردن و بەندكردنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی مەدەنیی لە ئێران بەردەوامە، لە ماوەی رابردوودا سەرنووسەری چەندین بڵاوكراوە بە ناوەكانی حەسەن شێخ ئاغایی، عیسا خزریی، ئیحسان مازەندەرانیی و چەندین كەسی دیكە دەستبەسەركراون".

رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان دەشڵێ: "ماوەی 10 ساڵە رۆژنامەنووسی كورد عەدنان حەسەنپوور و نزیكەی 3 ساڵە خوسرەو و مەسعوودی كوردپوور لە بەندیخانەدان، سەرەرای ئەوەی كە چالاكوانانی مافی مرۆڤیش لە ھەڕەشە و بەندكردن بێبەش نەبوونە".

لە راگەیەندراوەکەیدا رێكخراو ئاماژە دەکات کە: نێرگس محەممەدیی، بەھار ھیدایەت، عەبدولفەتاح سوڵتانیی، محەممەد سدیق كەبوودوەند، محەممەد سيفزادە چالاكوانانی مافی مرۆڤن لە بەندیخانەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا دەستبەسەرن و ھەندێكیان باری تەندروستیان ناجێگیرە و پێویستیان بە خزمەتگوزاری تەندرووستیی خێرا ھەیە.

رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان هاوکات داوای راگرتنی "رەوتی بەردەوامیی دەستبەسەركردنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنیی" دەكات.

رێكخراوی بەرگریی لە مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان وێرای دەربڕینێ ناڕەزایی لە بەرامبەر بەندكردنی ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنیی، داوای ئازاد كردنی ئەو رۆژنامەنووسانە دەکات.