پێشمەرگە ئامادەکاریی دەکات بۆ وەرگرتنی چەک لە ئەمریکا

وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستاوە ئامادەکاریی دەکات بۆ وەرگرتنی ئەو چەکانەی کە ئەمریکا بڕیاری داوە سەربەخۆ بە پێشمەرگەیان بدات.
kurdistan24.net

K24- هەولێر/ ئاراس ئەحمەد

وەزارەتی پێشمەرگە لە ئێستاوە ئامادەکاریی دەکات بۆ وەرگرتنی ئەو چەکانەی کە ئەمریکا بڕیاری داوە سەربەخۆ بە پێشمەرگەیان بدات.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بە (کوردستان24)ی راگەیاند کە: ئەوان ئاگادار نین کەی ئەو چەکانە دەگەن، بەڵام پێویستە پێش ئەوەی چەکەکان بگەن ئامادەکاریی بۆ بکرێت، ئێمە هێشتا نازانین جۆری ئەو چەکانە چییە.