کۆبوونەوەی پەرەپێدانی پیشەسازیی ئێران و عێڕاق لە كرماشان دەستپێدەكات

کۆبوونەوەی پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازیی لە ئێران بە بەشداریی ژمارەیەك بازرگانی عێراقیی دەستیپیكرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

K24

کۆبوونەوەی پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازیی لە ئێران بە بەشداریی ژمارەیەك بازرگانی عێراقیی دەستیپیكرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەنوەر مەدلوول، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پارێزگای بەسرە لە کۆبوونەوەکەدا بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیی و گڕخستنەوەی كارگەكانی بەسرە داوای پاڵپشتیی و یارمەتیی لە پسپۆرانی پیشەسازیی ئێران كرد.

ئەنوەر مەدلوول ئاماژەی بە بوونی سەرچاوەكانی دەوڵەمەندیی سروشتیی وەك گاز ونەوت كرد لە بەسرە و رایگەیاند: "رۆڵ و پێگەی پێشەسازیی لە گەشە و زیادبوونی داھاتی ھەر وڵاتێك بەرچاوە".

ئەندامەکەی پەرلەمانەی عێراق پشتبەستن بە داھاتی نەوتی بە ھۆكاری سەرەكیی كێشەی ئابووریی لە عێراق ناوبرد و پەرەپێدانی بەشی پیشەسازیی بە پێویستییە سەرەكییەكانی عێراق دەزانێت، ھەر بۆیە داوا لە پسپۆڕانی ئێرانی کرد لەو بوارەدا بەتایبەت بۆ بونیادنانی كارگەی پیشەسازیی یارمەتیی عێراق بدەن.