هەپەگە شەھیدبوونی سێ گەریلای راگەیاند

ناسنامەی یەكێکیان ئاشكرا كراوە

K24- ھەولێر

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند لە شەڕەكانی رێکەوتی نۆی ئەم مانگە لە شاری نسێبین لە باکووری کوردستان سێ گەریلا شەھیدبوونە.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە راگەیاندراوێکدا ناسنامەی یەكێك لە شەھیدەكانی ئاشكرا كرد کە ناوی (فرات نسێبین)ە.

فرات نسێبین لە دایكبووی شاری مێردینی باكووری كوردستانە و ناوی راستەقینەی (مستەفا ئوزمەن)ە. فرات نسێبین دەكاتە خوشكەزای ھاوكارمان فرات كەلەھكی، سەرنووسەری بەشی كرمانجیی ماڵپەڕی (كوردستان24).

بەم بۆنەیە پرسە و ھاوخەمیی خۆمان بۆ ھاوكارمان دەنوێنین و خوازیارین دوا ناخۆشی بنەماڵەكەیان بێت.