كۆنگرەی تایبەت بە پارێزگاریكردن لە مەیمونە دەگمەنەکان بەڕێوەدەچێ

بۆ پێشگرتن لە لەناوچوونی ئاژەڵە دەگمەنەكان كۆنگرەی تایبەت بە پارێزگاریكردن لە مەیمونە دەگمەنەکان لە پاریس بەڕێوەچوو

K24

بۆ پێشگرتن لە لەناوچوونی ئاژەڵە دەگمەنەكان كۆنگرەی تایبەت بە پارێزگاریكردن لە مەیمونە دەگمەنەکان لە پاریس بەڕێوەچوو.

سابرینا كرێڤ، پسپۆڕ و شارەزای بواری ئاژەڵان لە فەرەنسا رایگەیاند: ئەو گۆنگرەیە بۆ پارێزگاریكردن لە مەیمەنە دگمەنەكان بەڕێوەچوو كە ھەڕەشەی لە ناوچونیان لەسەرە لە ھەردوو كیشوەری ئاسیا و ئەفریقا.

سابرینا كرێڤ دەشڵێ: بەھۆی راوكردن و نەخۆشیی مەیمونە دگمەنەكان لە دارستانە گەورەكان مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

لەو كۆنگرەیە کە هێشتا چالاکییەکانی بەردەوامە پڕۆژەیەك پێشكەش دەكرێ تایبەت بە پارێزگاریكردن لە مەیمونی شامپانزیی بەوپێیەی كە دگمەنترین جۆری مەیمونە لە جیھاندا.