په‌لهاوێشتنی داعش بۆ ئاسیای ناوه‌ڕاست هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه
K24- مۆسکۆ / خۆشه‌وی محەممەد
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توندڕه‌وی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست له ریزه‌كانی رێکخراوی داعشدا ده‌جه‌نگن و به رێگەی راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه خه‌ڵكانی دیکە هان دەدەن كرده‌وه‌ی توندووتیژیی له وڵاته‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن، شاره‌زایان پێیانوایه بوونی ئه‌م كه‌سانه هه‌ڕه‌شه‌یە بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه.
هه‌رچه‌نده وڵاتانی نه‌یاری داعش هێرشه‌كانیان چڕتركردووەته‌وه بۆ له ناوبردنی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئەو رێکخراوە، به‌ڵام داعش له په‌ره‌سه‌ندن و په‌لهاویشتن به‌ره‌و ناوچەی قه‌فقاز و وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست به‌رده‌وامه