لە زانكۆكانی ورمێ بەھۆی بەفربارینەوە پشوو رادەگەیەنرێت

لە سەرجەم قوتابخانەكانی سەر بەو پارێزگایە بەھۆی بەفر بارینەوە پشووی فەرمی راگەیەندراوە

K24

بەفر و كرێوە رێگاکانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانی تووشی كێشە کردووە بە رادەیەک زانكۆكانی ورمێ پشوویان راگەیاند.

ئەمیر عەباس، بەڕێوەبەری قەیرانەکان لە پاریزگای ورمێ دەڵێ: ھاتووچۆ لە رێگاوبانەكانی نێوان شار و گوندەكانی پارێزگای ورمێ بەھۆی بەفر و كڕێوە وەستاوە و پێویستە شۆفێرەكان پابەندی بەستنی زنجیری تایە بن و خۆ لە تیژرۆیی بەدوور بگرن.

ھاوكات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و فێركردنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند: لە سەرجەم قوتابخانەكانی سەر بەو پارێزگایە بەھۆی بەفر بارینەوە پشووی فەرمی راگەیەنراوە.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێران تا ئێستا لە پارێزگای ورمێ زیاتر لە 25 سانتیمەتر بەفر باریوە، ئەمەش ھاوڵاتیانی ئەو ناوچەیەی دووچاری كێشە كردووە.