بەغدا داوا لە کەرکووك دەکات کار بە پسوولەی خۆراك نەکات

ئەم بڕیارەی حکوومەتی عێڕاق کاردانەوەی ئیدارەی کەرکووکی بەدوای خۆیدا ھێنا
kurdistan24.net

K24- کەرکووک / هونەر ئەحمەد

بە نووسراوێکی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نێوخۆیی عێراق داوا لە دامودەزگا فەرمییەکانی کەرکووک ده‌كه‌ن کار بە پسوولەی خۆراك نەکەن. ئەم بڕیارەی حکوومەتی عێڕاق کاردانەوەی ئیدارەی کەرکووکی بەدوای خۆیدا ھێنا، ئیدارەی پارێزگاکە ئەم بڕیارە بە ھەنگاوێکی دیکە دەزانێ بۆ به‌ عه‌ره‌بکردنی کەرکووک و دەڵێ ئامادە نییە کار بەو نووسراوە بکات.