ئامەد.. به‌هۆی شه‌ڕەوە بە هه‌زاران خێزان په‌نا بۆ گه‌ڕه‌كه ئارامەكان دەبەن
K24- ئامەد/ زەلال ئۆنەن
به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی سوری سه‌ر به شاری ئامەدی باكووری كوردستان به هه‌زاران خێزان ماڵ و حاڵی خۆیان جێده‌هێڵن و په‌نا بۆ گه‌ڕه‌كه ئارامەكانی دیكه‌ی ئه‌و شاره ده‌به‌ن و شوێنی حه‌وانه‌وه بۆخۆیان به‌كرێ ده‌گرن.
ھاووڵاتیان نیگه‌رانن له‌و رەوشە و داوای هه‌رچی زووتر وه‌ستاندنی شەڕ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ناتوانین بۆ هەتاهەتایە لە كرێدا ژیان بەسەر بەین.