كه‌ركوك.. چوار "داواكراو" ده‌ستگیركران

به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحیيه‌كانی كه‌ركووك رایگەیاند، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی پشكنیندا له‌ ناو شاری كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك "داواكراویان" ده‌ستگیركردووە.

K24 - كەركووك:

به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحیيه‌كانی كه‌ركووك رایگەیاند، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی پشكنیندا له‌  ناو شاری كه‌ركووك ژماره‌یه‌ك "داواكراویان" ده‌ستگیركردووە.

عه‌مید سه‌حه‌د قادر، به‌ڕێو‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیيه‌‌كانی كه‌ركووك به‌  كوردستان24ی راگه‌ياند، "له‌ هه‌ڵمه‌تێكی پشكنین و گه‌ڕاندا له‌ ناو شاری كه‌ركووك، شه‌وی رابردوو ھێزەكانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیيه‌كانی كه‌ركووك توانیان چوار تیرۆریستی داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ن".

گوتیشی: "ئەو چوار تیرۆریسته‌ ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و سه‌رجه‌میشیان فه‌رمانی ده‌ستیگركردنیان هه‌بووه‌ به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر".