نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ستايشى پێشمه‌رگه ده‌كات
K24 – كه‌ركووك:
یان كۆبیش، نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ستایشى رۆڵى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كرد و رايگه‌ياند، پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنى گه‌و‌ره‌یان تۆماركردووه له‌دژى چه‌كدارانى داعش.
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ پارێزگارى كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم، نێرده‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق، یان كۆبیش، ستایشى رۆڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كرد له پاراستنى ئه‌منییه‌تى كه‌ركووك و پیرۆزبايى له‌پێشمه‌رگه كرد له به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى كه له‌به‌رامبه‌ر داعش تۆماریان كردووه به‌تایبه‌ت له‌سنورى كه‌ركووك.
گوتیشى: "حكومه‌تى عێراق قه‌رزدارى ئیداره‌ى كه‌ركووكه له پاره‌ى پترۆدۆلار كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر بارودۆخى ئابوورى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى".
لاى خۆیه‌وه پارێزگارى كه‌ركوك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، رايگه‌یاند، كه‌ركووك زیاتر له 600 هه‌زار ئاواره‌ى شاره‌كانى دیكه‌ى عێراقى له‌خۆى گرتووه و وه‌ك پێویستيش رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكارى ئیداره‌ى شاره‌كه‌یان نه‌كردووه و حكومه‌تى عێراقیش كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌هاوكارى كردنى خێزانه ئاواره‌كان.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، داوايكرد، حكومه‌تى عێراق بودجه و شایسته داراییه‌كان كه‌ركوك خه‌رجبكات.