توركیا بۆ رووسیا: ئارامیمان سنوورداره
K24 - ئیستانبول:
له دوای رووداوی كه‌شتی جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیا له ده‌ریای ئیجه، رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئارامگرتنی ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وانه‌ی مۆسكۆ سنوورداره.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی له ده‌ریای ئیجه‌دا ره‌تده‌بێت و ده‌گاته ناوچه‌ی بۆسفۆری نزیك ئیستانبول، چه‌ند فیشه‌كێكی ئاگاداركردنه‌وه ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كی توركی ده‌كات، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش مۆسكۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌بووه له پێكدادانی نێوان دوو كه‌شتییه‌كه.
مه‌ولود چاوشئۆغلو، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "كۆریر دیلا سیرا"دا گوتی: "كه‌شتییه توركییه‌كه، كه‌شتی راو بووه و پێموایه كاردانه‌وه‌ی كه‌شتی جه‌نگییه رووسییه‌كه زیاده‌ڕه‌وی بووه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "پێویستی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره كار له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه بكه‌ن كه له‌نێوانیاندا هه‌بوو، به‌ڵام ئارامگرتنمان سنوورداره".
به‌هۆی خستنه خواره‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كی توركیا له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ و تا ئێستاش لێدوانی به‌رپرسانی باڵا دژ به‌یه‌ك له میدیاكان، به‌ردوامییان هه‌یه.
مه‌ولود ئاوشئۆغلو، راشیگه‌یاندووه كه رووسیا خۆی خستووه‌ته بارێكی ناهه‌موار له به‌رامبه‌ر ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ته‌كانی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، گوایه توركیا بۆ پارێزگاریكردنی بازرگانی نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش، فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی رووسیای خستووه‌وه‌ته خواره‌وه، هه‌روه‌ها گوتی: "هیچ كه‌س باوه‌ڕ به‌و تۆمه‌ته ناكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ره‌خنه‌ی له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی رووسیا له شه‌ڕی ناوخۆی سووریا گرت و رایگه‌یان، مه‌به‌ستی سووریا پاڵپشتیكردنی رژێمه‌كه به‌شار ئه‌سه‌ده، نه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.
له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "به‌داخه‌وه رووسیا بۆ شه‌ڕی دژی داعش له سووریا نییه"، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ته‌نها 8%ی گورزه ئاسمانییه‌كان مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كه‌نه ئامانج و 92%ی دیكه، بۆردومانكردنی ئۆپۆزیسیۆنی میانڕه‌وی سووریایه.