كريستانۆ رۆناڵدۆ هه‌واڵێكی ناخۆشی پێده‌گات
K24 - هه‌ولێر:
كريستيانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، به‌ر له یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ڤیا ریاڵ، هه‌واڵی مردنی باپیره‌ی پێده‌گات.
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له دوایین یاریی خۆی له لالیگا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤیاڕیال نه‌یتوانی تیپه‌كه‌ی له شكست ڕزگار بكات، وێنه‌یه‌كی باپیری له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه و نووسیبووی "باپیره، بۆ هه‌میشه خۆشمده‌وێی".
رۆژی یه‌كشه‌ممه (13.12.2015)، دۆلاریس ئه‌ڤیرۆ، دایكی ئه‌ستێره‌ی پرتوگالی، هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه.
باپیری رۆناڵدۆ، له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، له ئوسترالیا دوور له خێزانی رۆناڵدۆ، ده‌ژیا و له نامه‌یه‌كیشدا، دایكی كریستانۆ بۆ باوكی نووسیویه‌تی: "كچه گه‌وره‌كه‌ت به به‌رده‌وام له ئاسمان بانگت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ و نه‌وه‌كانی بپارێزی و له‌كاتی دڵته‌نگیشدا ببی به سه‌رچاوه‌ی رووناكی بۆیان".