كچانی سوید جوانترینی جیهانن
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئاماری گۆڤارێكی به‌ناوبانگی چین، كچانی سوید ریزبه‌ندی یه‌كه‌می جوانترین كچانی جیهانییان گرتووه.
دیاریكردنی كچانی سوید له یه‌كه‌می ئه‌و لیسته‌دا، به گوێره‌ی پۆلێنی گۆڤاره‌كه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ درێژی باڵا، ره‌نگی قژ و چاویان، ئه‌مانه‌ش وا له مرۆڤ ده‌كات زووتر هۆگرییان بێت.
جیا له‌مانه‌ش، خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی زیره‌ك و لێهاتوون و ئاستی رۆشنبیریشیان به‌رزه.
له‌دوای ئه‌وانیش، ئه‌رجه‌نتینییه‌كان دووه‌می لیسته‌كه‌یان گرتووه، به‌وه‌ی كه كچانی ئه‌و وڵاته خاوه‌ن ئه‌زموونی مۆدێل و رۆشنبیری و رۆمانسین، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، به‌رزی باڵایان سه‌رنجی خه‌ڵك راده‌كێشن.
كچانی ئۆكرانیا له پله‌ی سێه‌مدا دێن و گۆڤاره‌كه‌ت كیڤ پایته‌ختی ئۆكرانیای به شاری جوانترین كچانی دنیا وه‌سفكردووه.
وڵاتی رووسیاش له چواره‌مدایه و به گوێره‌ی وه‌سفی گۆڤاره‌كه، كچانی رووسیا خاوه‌ن به‌هره‌ی تایبه‌تی جوانین و به سه‌رنجڕاكێش به‌ناوبانگن.