خوردنەوەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ رۆژانە ھۆكارە بۆ جوانبوونی پێست
K24
بەپێی توێژیینەوەییەكی زانستیی، پزیشكانی جوانكاریی ئیتاڵیا دەڵێن خوردنەوەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ ھۆكارە بۆ جوانبوونی پێستی خانمان.
بەپێی توێژینەوە ئیتاڵییەكە: خواردنەوەی پەرداخێک شەربەتی پرتەقاڵ رۆژانە دەبێتە ھۆی جوانبوونی پێست و قژ و نینۆكی خانما و رەگە زەردەکانی نێو پرتەقاڵ ئەو زیانانەی كە بەھۆی تیشكی خۆرەوە بەرپێستی خانمان دەكەون كەمدەكانەوە.
هەر بەپێی توێژینەوەکە: شەربەتی پرتەقاڵ كاریگەریی لەسەر چالاككردنی ماسولكەكانی روخسار دەبێت بۆ ئەوەی بە گەشیی و چالاكی بمێننەوە.