9 كاتژمێر زیاتر خەوتن ئەگەری مردنی پێشوەختەی لێدەکەوێتەوە

K24

بەپێی توێژینەوەییەكی زانستیی كە پزیشكانی ئوسترالیا ئەنجامیانداوە لە شەو رۆژێكدا 9 كاتژمێر زیاتر خەوتن دەبێتە ھۆی مردنی پێشوەختە.

بەپێی توێژینەوە ئوسترالییەكە: خەوتنی مرۆڤ بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ کاتژمێر لە ماوەی شەو و رۆژێكدا ئەگەری مردنی پێشوەختەی لێدەکەوێتەوە.

ھەر بەپێی توێژیینەوەكە: زۆر خەوتن نیشانەی نەخۆشییەكی شاراوەیە لای مرۆڤ. توێژێژینەوەكە بۆ ماوەی 6 ساڵ لەسەر 230000 كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لەسەروی 45 ساڵی بووە.