دەیان هاوڵاتیی عەرەبی ژێر دەستی داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن

kurdistan24.net

K24

چل هاوڵاتیی عەرەب لە ژێر دەستی داعش هەڵاتن و لە میحوەری مەخموور لە پارێزگای هەولێر خۆیان رادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کرد، فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێ دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان لەگەڵ ئەو عەرەبانە، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن.

هەڵاتوان لای خۆیانەوە چیرۆکی گوزەرانیان لە ژێر دەستی داعش بۆ (کوردستان24) دەگێرنەوە.

مەریوان کەریم ئاغا، فەرماندەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە لە هەولێر: "لە محیوەرەکانی مەخموور و گوێر ماوەیەکە بەهۆی خراپیی بارودۆخی ژیانیان و ئەشکەنجەدانیان لە لایەن داعشەوە هاوڵاتیانی عەرەبی دانیشتووی گوندەکانی دەوروبەری شاری مووسڵ خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن و لەو میحوەرانەش جگە لە هاوڵاتییان چەندین چەکداری داعش خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردووە".