دیندار زێباریی: بەتێپەربوونی کات سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە یەکدەگرنەوە

kurdistan24.net

K24-هەولێر

دیندار زێباریی رایگەیاند پرۆسەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامیی ھەیە و بەتێپەربوونی کات سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە یەکدەگرنەوە.

دیندار زێباریی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ھەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەڵامی راپۆرتی ساڵی 2014ی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دایەوە و راشیگەیاند: "پرۆسەی یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەردەوامیی ھەیە، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە پرۆسەکە لەسەرخۆیە و بەتێپەربوونی کات سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگە یەکدەگرنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵی 2014ەیدا باسی لەوە کردووە کە گوایە پرۆسەی یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەرخۆیە.