خواردنی گوێز ئەگەری شێرپەنجەی مەمك لای ئافرەتان كەمدەكاتەوە

K24

بەپێی توێژینەوەییەكی زانستیی پزیشكانی ئەمریكا خواردنی گوێز بەڕێژەیەكی زۆر ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك لای ئافرەتان كەمدەكاتەوە.

بەپێی توێژینەوە ئەمریكییەكە: خواردنی گوێز بە رێژەی 50% لە لایەن ئافرەتانەوە دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك.

توێژینەوەكە ئاشکرای کردووە کە: گوێز خانەكانی شێرپەنجەی مەمك کەمدەکاتەوە، بۆیە ئەنجامدەرانی ئەم توێژینەوە ئامۆژگاریی ئافرتان دەكەن گوێز لە خواردنە سەرەكییەكانی رۆژانەیان بێت.