جۆن كێری: لەگەڵ ئێران و رووسیا بە گفتوگۆ کێشەکان چارە دەکەین

K24 -ھەولێر

جۆن كێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند لەگەڵ ئێران و رووسیا بە گفتوگۆ كێشەكان چارە دەکەین.

بەمەبەستی تاوتوێكردنی رەوشی ناوچەكە و رووبەڕووبونەوەی داعش، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی رووسیا لە مۆسكۆ كۆبوونەوە. لە بارەی گفتوگۆكانیان بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە و شەڕی داعش، جۆن كێری لە مۆسكۆ راشیگەیاند: "لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆبووینەوە و رووسیا و ئەمریكا هاوڕان لەسەر ئەوەی كە داعش تیرۆرستە  و نابێ دانووستانی لەگەڵدا بكرێت، بەڵكوو دەبێ هەموو وڵاتان کاربکەن بۆ لەناوبردنی ئەو رێكخراوە".

سەبارەت بە قەیرانی سووریا، جۆن کێری ئاماژەی كرد کە: "باراك ئۆباما و ڤلادیمێر پوتن ھاوڕان لەسەر چارەكردنی قەیرانی سووریا".

هاوکات سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختیكردەوە لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەمریكا و گوتی: "لە گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەمریكا بەردەوام دەبین ھەروەھا گفتوگۆش لەسەر کێشەی ئۆکراینا دەکەین".