ئێران.. سەدان ھەزار قوتابیی لە ژێر مەترسیی ئاگرگرتنی پۆلەكانیاندان

kurdistan24.net

ژیوار رەسوولیی

K24

زیاتر لە 100 ھەزار پۆلی خوێندنی لە ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان پێویستیان بە نوێكردنەوەی سۆپا و سیستمی گەرم كەرەوەیە، لەم حەفتەیەدا لە چەندین پۆلی خوێندنی ئێران رووداوی ئاگركەوتنەوە بەھۆی كۆنبوونی سۆپاكان كەوتووەتەوە و بەرپرسانیش دەلێن ئەگەر ئاورێكی جیدی لە قوتابخانەكان نەدرێتەوە ئەمساڵ كارەساتی قوتابخانەی شیناوێی رۆژھەڵاتی كوردستان دووبارە دەبێتەوە.