هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ له دژی داعش راگه‌یه‌ندرا
K24 - رياز:
به به‌شداری 34 وڵات، هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و فكری داعش راگه‌یه‌ندرا و وڵاتانی ئێران، ئه‌فغانستان، عێراق و سووریاشی تێدا نییه.
میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان، وه‌زیری به‌رگری سعوودیه، رایگه‌یاندووه، 17 وڵاتی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانێتییه‌كه ئيسلامين و بڕیاریشه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانێتییه‌كه، له ریازی پایته‌ختی سعوودیه بێت.
له باره‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه، ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌زامه‌ندی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا بكات و وڵاته‌كه‌شی ئاماده‌یه رۆڵی خۆی به‌جێبهێنێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "وه‌ڵاممان بۆ بانگهێشتی ئه‌ندامبوون له‌و هاوپه‌یمانێتییه ئه‌رێنی بوو، باشترین وه‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه تیرۆر و ئیسلام به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، یه‌كگرتنی وڵاتانی ئیسلامییه، بۆیه توركیا ئاماده‌یه هاوكاری هه‌ر هه‌وڵێك بكات بۆ كه به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌ببێته‌وه، ئێمه له‌و بڕوایه‌داین ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامی، هه‌نگاوێكی پێویست و دروسته".
هه‌رچی میسره له‌سه‌ر زاری ئه‌حمه‌د ئه‌بوزێد باڵیۆزی خۆی له سعوودیه به "BBC"ی راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هاوكاری ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و تیرۆره ئیسلامی بێت یان عه‌ره‌بی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه میسر ده‌بێته به‌شێك له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌و ره‌تیشیكرده‌وه ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بووبێته جێگره‌وه‌ی پێشنيازى وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی پێكهێنانی "هێزێكى عه‌ره‌بی هاوبه‌ش".
راشیگه‌یاند، هاوپه‌یمانی ئیسلامی، ئامانجی ته‌نها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه، به‌ڵام هێزه عه‌ره‌بییه هاوبه‌شه‌كه، رووبه‌ڕووی ئه‌و ئاسته‌نگانه ده‌بێته‌وه كه ده‌بنه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب له وڵاتانی عه‌ره‌بی.
وڵاتانی ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش بریتین له: (سعوودیه، به‌حره‌ین، به‌نگلادیش، چاد، كۆمۆرۆس، كۆت دیڤوار، جیبۆتی، میسر، گابۆن، گینیا، ئه‌رده‌ن، كوه‌یت، لوبنان، لیبیا، مالیزیا، مالدیڤ، مالی، مه‌غریب، مۆریتانیا، نه‌یجه‌ر، نێجیریا، پاكستان، فه‌له‌ستین، قه‌ته‌ڕ، سه‌نگیال، سیرالیۆن، سۆماڵ، سودان، تۆگۆ، تونس، توركیا، ئیمارات و یه‌مه‌ن).