ئه‌وه‌ی كورد به په‌نیر تێگه‌یشتبوو ئێستا داواده‌كات هاوكاری بكرێن
K24 - هه‌ولێر:
كاندیدێكی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌و وڵاته، له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، له پێناو ئه‌مه‌ریكایه‌كی سه‌لامه‌تتر، پێویسته حه‌وت هه‌نگاو بنێت.
هه‌رچه‌نده بن كارسۆن، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له یه‌كێك له دیبه‌یته‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، ده‌ركه‌وت كه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر كورد نییه‌و وا تێگه‌یشتبوو كه كورد جۆره په‌نیرێكی ویلایه‌تی ویسكنسی وڵاته‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌و جاره داوای له وڵاته‌كه‌ی كردووه، هاوكاری كورد بكات.
- پێویسته كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به‌یاننامه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رێكخراوی داعش ده‌ربكات.
- پێویسته ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تییه‌كی رێكوپێكتری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكات و له رووی دارایی و زانیاری سه‌ربازییه‌وه، ئامۆژگاری سه‌ربازی به هاوپه‌یمانان بدات له‌ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی میسر، سعوودیه و ئه‌رده‌ن.
- پێویسته ئه‌مه‌ریكا داوا دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی بكات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ئه‌وه‌ی سوپایه‌كی گه‌وره له سووننه‌كانی سووریا دروست بكات كه ئێستا له كامپه‌كانی په‌نابه‌ران له ئه‌رده‌ن ده‌ژین، هه‌روه‌ها له سعودیه و وڵاتانی كه‌نداو به‌شدار تێدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سوپاكه رووبه‌ڕووی داعش ببێته‌وه، هه‌روه‌ها ناوچه‌یه‌كی ئارامیش بۆ قوربانییانی ده‌ستی تیرۆر و رێكخراوی داعش دابمه‌زرێنرێت.
- پێویسته ئه‌مه‌ریكا خزمه‌تگوزارییه‌كانی بنێرێته ناوچه‌كه و كار له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به میانڕه‌وه‌كان بكات و هاوكاری كورد، كریستیان و هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌ی حه‌سه‌كه بكرێن كه ئێستا ئازادن، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئارام دابمه‌زرێنرێت و په‌نابه‌رانی تێدا كۆبكرێنه‌وه و له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدابێت.
- پێویسته كۆنگرێس ڤیزای تایبه‌ت به حاڵه‌ته‌كانی شه‌ڕ ده‌ربكات و تیمێكی تایبه‌ت پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به ڤیزا و یاسایی كۆچبه‌ران دابچێته‌وه و هه‌مواری بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ماوه‌ی مانه‌وه له رێگای ڤیزا له ئه‌مه‌ریكا بكرێته سێ مانگ و مافی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌شی پێبدرێت، كه له سێ مانگ زیاتر نه‌بێت.
- سه‌رۆك باراك ئۆباما و كۆنگرێس پێویسته به زووترین كات، پاسه‌وانی نیشتمانی و تیمی سه‌ربازی بنێرێته سنووره‌كانی باشووری ئه‌مه‌ریكا و به وردی چاودێری سنووره‌كه بكرێت.
- پێویسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رێكخراوی "ئیخوان موسلمین" و هاوشێوه‌كانی، كه پرۆپاگه‌نده بۆ تیرۆری ئیسلامی ده‌كه‌ن، بخرێنه لیستی تیرۆره‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه‌دا بكرێت، هه‌روه‌ها به وردی چاودێری رێكخراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا-ئیسلام بكرێت.