بارزانى: پێويسته پێكهاته‌كان رۆڵيان له ئاينده‌ى ناوچه‌كانيان هه‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێويسته پێكهاته‌كان له رزگاركردنى ناوچه‌كان و ئاينده‌يان له دواى داعش رۆڵى خۆيان بگێڕن.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، فالح فەیاز، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەكە، پەیوەندی نێوان به‌غدا و وڵاتانى دراوسێى تاوتوێكرد.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، پێویستە كێشەكانی نێوان عێراق و دراوسێكانی لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بكرێن.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بارزانى له‌گه‌ڵ فالح فه‌ياز، دوا پەرەسەندنە مەیدانییەكانی شەڕی دژی داعش، پلانی رزگاركردنی موسڵ و قۆناغی دوای شەڕی داعشيان تاوتوێكردووه.
له راگه‌يه‌ندراوى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمدا هاتووه: له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، "پێویستە هەموو ناوچەكان لەژێر دەستی تیرۆریستان دەربهێندرێن. پێكهاتەكان رۆڵیان لە ئایندەی ناوچە رزگاركراوەكانی خۆیاندا هەبێت".
