لە ترسی هەڕەشە شارێکی ئەمریکا ھەموو قوتابخانەكانی دادەخات

پۆلیسی لۆس ئەنجلوسی ئەمریكا راشیگەیاند کە: بڕیاریدا دەرگای ھەموو قوتابخانەكانی شارەکە دابخات

K24- هەولێر

پۆلیسی شاری لۆس ئەنجلوسی ئەمریكا بڕیاریدا دەرگای ھەموو قوتابخانەكانی شارەکە دابخات بەهۆی بوونی ھەڕەشەیەكی ئەلیکترۆنیی کە دەگوترێ سەرچاوەکەی ئەنتەرنێتە.

پۆلیسی لۆس ئەنجلوسی ئەمریكا راشیگەیاند کە: بڕیاریدا دەرگای ھەموو قوتابخانەكانی شارەکە دابخات بەهۆی بوونی ھەڕەشەیەكی ئەلیکترۆنیی کە سەرچاوەکەی ئەنتەرنێتە. بەبێ ئەوەی وەردەکاریی زیاتر ئاشکرا بکات.

شاری لۆس ئەنجلوس خاوەنی زۆرترین خوێندكارە لە یلایەتی كالیفۆرنیا و ژمارەی خوێندكارانی لە ساڵی خوێندنی 2011 – 2012 گەیشتە 910ھەزار  قوتابیی لە ھەموو قوناغەكاندا.