دوو نووسەر بەھۆی بیری جیاوازیانەوە لە ئێران دەستبەسەركران
K24
دوو گەنج بە ناوەكانی روزبێە گیلاسیان و ئیلھام سروش بە ھۆی بیروباوەڕی جیاوازیانەوە لە ئێران دەستبەسەركران.
بە گوێرەی راگەینراوی چالاكوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران: رۆژی دووشەممە 14/12/2015 پۆلیسی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری گورگانی ئێران، گیلاسیان و سروشنیایان دەستبەسەر كردووە و بۆ شوێنێكی نادیاران راگواستوون.
تائێستا هیچ ناوەندێکی پەیوەندیدار لە ئێران ھۆكاری دەستبەسەركردن و تۆمەتبارکردنی ئەو دوو گەنجەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام سەرچاوەیەكی نزیك لەو گەنجانە دەڵێ پێدەچێ ئەو دوو نووسەرە بەھۆی بیروباوەڕیانەوە كە لە نووسینەكانیاندا رەنگی داوەتەوە دەستبەسەر كرابێتن.
روزبێە گیلاسیان دەرچووی بەشی فەلسەفە و نووسەری كتێبی فەلسەفە لە شەقامە كە لە مێدیا جیاوازەكاندا چەندین وتاری لەسەر بڵاوكراوەتەوە.