رووسيا ناوى ئه‌و چوار گرووپانه‌ى هاوكاريان ده‌كات بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – مۆسكۆ:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، ناوى ئه‌و لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكارانه‌ى سوورياى بڵاوكرده‌وه، كه له شه‌رى سووريادا هاوكارى و كۆمه‌كى سه‌ربازييان پێشكه‌شده‌كات.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، بڵاويكرده‌وه، له سووريادا، هاوكارى و كه‌مه‌كى سه‌ربازى و لۆجستيان پێشكه‌شى چوار گرووپ و رێكخراوى به‌رهه‌ڵستكار كردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، كه رووسيا هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى له نێوان سوپاى ئازاد و هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د درووست بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌يه‌كه‌وه به‌ره‌نگارى داعش ببنه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رۆكايه‌تى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا به‌ياننامه‌يه‌كى ده‌ركردووه و تێيدا رايگه‌ياندووه، له ميانى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، جۆن كيرى بۆ مۆسكۆ و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پۆتين و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، پرسى سووريا ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان هه‌ردوولا بووه.
گوتيشى: "زياتر له پێنج هه‌زار چه‌كدارى نه‌يارى سووريا، شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن و پشتيوانى له هه‌وڵه‌كانى سووريا و رووسيا بۆ له‌ناوبردنى داعش ده‌كه‌ن. هاوكات ژماره‌يه‌ك له گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان، زانيارى وردى هه‌واڵگرى ده‌ده‌نه فڕۆكه رووسياييه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئامانجه‌كانى داعش به وردى بپێكرێن".
ئاشكراشيكرد، رووسيا له كاتى بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعشدا هاوكارى گرووپێكى نه‌يارى سووريايى به ناوى "غانم" كردووه، كه به‌شێكن له سووپاى ئازادى سووريا، هه‌روه‌ها هاوكارى گرووپێكى ديكه كراوه كه ناويان له خۆيان ناوه "شێرانى بيابان"، گرووپێكى ديكه‌ش به ناوى "قه‌لموون" و هێزى ديكه‌ى وه‌ك "هێزه ديموكراته‌كان" له لايه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه هاوكارى سه‌ربازى كراوون.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، زياتر له 150 گرووپ و كۆمه‌ڵه‌ى چه‌كدارى له شه‌ڕى سووريادا پشتيوانى له سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا، سوپاى ئازادى سووريا ره‌تيكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هيچ پشتيوانيى و كۆمه‌كێكى سوپا و فڕۆكه رووسياييه‌كانيان پێگه‌يشتبێت.