نەخۆشیی ئانفولانزای بەراز گەیشتە تاران

K24
ئانفولانزای بەراز (H1N1) گەیشتۆتە تارانی پایەتەختی ئێران و لەچەند رۆژی رابردوودا لە چەند نەخۆشخانەیەکی تاران ژمارەیەك نەخۆشیی تووشبوو بە ئانفولانزای بەراز تۆمارکراون.
نەخۆشیی ئانفولانزای بەراز لە پارێزگاكانی سیستان و بەلوچستان، كرمان، ئیسفەھان، شیراز، خۆراسانی باشوور و لۆرستانی ئێران بڵاوبووەتەوە و ئێستاش وا لە تاران سەریهەڵدا.
ئەمە لە كاتێكدایە كەشوھەوای ئێران لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ ژیر پلەی سەدی دابەزیوە.
هاوکات بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستیی و فریاكەوتنی پزیشكیی تا ئێستا 42 كەس بەھۆی تووشبوون بە نەخۆشیی ئانفولانزای بەرازەوە لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.
سەرچاوە: ئاژانسەکان