بەخێوکردنی عەلەشیش لە خووە وە بۆ بازرگانیی
K24- تورکیا
لەشارۆچکەی کانداری کۆجە ئەلی تورکیا بەخێوکردنی عەلەشیش سەرەتا وەک خوویەک بوو، بەڵام گەشەی کرد و ئێستا ئەو دەڤەرە بووەتە ناوەندێکی بەھێزی بازرگانیکردن بە عەلەشیش.
بەخێوكردنی عەلەشیش کارێکی زۆر ئاساییە، بەڵام بەگوێرەی دانیشتوانی شارۆچكەی كاندرای سەر بە كۆجە ئەلی توركیا، كە لە مێژەوە شانازیی بە عەلەشیشەكانیان دەكەن، نەك ئاسایی نییە، بەڵكوو ھونەرێكی گرنگە و تایبەت بەخۆیانە و ئەوان شەقامەكانیشیان بەدیمەنی عەلەشیش دەڕازێننەوە.