نوێنه‌ران دژى فه‌رمانبه‌ران بڕيارێكيان په‌سند كرد

مووچه‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

K24- بەغدا:

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (په‌رله‌مان) لە كۆبوونەوەدایە و به‌ زۆرينه‌ى ده‌نگى به‌شدارانى دانيشتنى ئه‌مڕۆ كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ په‌سندكردنى بودجه‌ى وڵاته‌وه‌، بڕياردرا به‌ رێژه‌ى له‌سه‌دا 3 مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه‌.

پێش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی پەسندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2016 عێراق دانيشتنى خۆى دەستپێكرد.

پێشتر كوردستان24 بڵاوی كردبووەوە، كە دەوڵەتی یاسا دژی پەسەندكردنی 17% یە بۆ ھەرێمی كوردستان و بڕیاریانداوە لێنەگەڕێن ئەو بودجە پەسند بكرێت.

كوتله‌ى دەوڵەتی یاسا بڕیاریداوە 13% وەك پشكی ھەرێمی كوردستان دیار بكرێت، ئه‌گه‌ر ئەوەش نەكرێت رێگە نەدەن بودجە پەسند بكرێت.