مالكى شكستيهێنا و سه‌دا حه‌ڤده په‌سند كرا
K24 - به‌غدا:
دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ تاوتوێكردنى بودجه‌ى 2016 به‌رده‌وامه و هه‌وڵێكى كوتله‌ى مالكى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم شكستيهێنا.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، فارس بريفكانى، له لێدوانێكى بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، پشكى له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ياساى بودجه‌ى عێراق بۆ 2016 په‌سندكرا.
دواى په‌سندكردنى بودجه‌ى هه‌رێم، به زۆرينه‌ى ده‌نگ، نوێنه‌ران پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2016ى عێراقييان په‌سند كرد.
پێشتر كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا، كه نورى مالكى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات، داوايانكردبوو، پشكى بودجه‌ى هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه بۆ له‌سه‌دا 13.