هانده‌رانی بارسێلۆنا كاتی یاریی یانه‌كه‌تان بزانن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
رووخساری ئه‌و دوویانه‌یه ده‌ركه‌وت كه له یاریی پێشكۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یارییه‌كه‌یش له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و گوانزۆی چینی ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنای دڵته‌نگ كرد كاتێك ڕایگه‌یاند بۆ جامی جیهانی یانه‌كان نێیمار بێبه‌ش ده‌بێت.
بڕیاره سبه‌ی كه ده‌كاته 17/2 له كات 1:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ له یاریگه‌ی یۆكۆهاما له ژاپۆن یانه‌ی به‌رشلۆنه پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا و ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی گوانجزوی پاڵه‌وانی ئاسیا ده‌بێته‌وه كه ڕاهێنه‌ره‌كه‌یان لویز فلیپ سكۆلارییه، براوه‌ی ئه‌م یارییه‌یش له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ریڤه‌ر پلێتی ئه‌رژه‌نتینی پاڵه‌وانی جامی لیبه‌رتادۆریس یاری ده‌كات.
یانه‌ی ریڤه‌ر پلێت توانی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له یانه‌ی سانفریس هێرۆشیمای ژاپۆنی بباته‌وه و خۆی بگه‌یه‌نێته یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان و چاوه‌ڕوانی براوه‌ی یارییه‌كه‌ی نێوان بارسێلۆنا و گوانزۆ ده‌كات.
جامی جیهانی یانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ساڵی 2000ـه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. یانه‌كانی بارسێلۆنای ئیسپانی و كۆرنسیانزی به‌رازیلی هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نی جامی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ن، یانه‌كانی (ساوپاولۆ و ئینته‌ر ناسیۆنالی به‌رازیلی، ئینته‌ر میلان و ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی، بایرن میونشی ئه‌ڵمانی و ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیا) هه‌ریه‌كه و خاوه‌نی ناسناوێكی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ن.