فه‌تلاوى ده‌ڵێت "شۆك بووم"
K24 – به‌غدا:
له ژێر ناونيشانى "شانۆگه‌رييه‌كى ئازارده‌ر"، حه‌نان فه‌تلاوى، ره‌خنه‌ى له په‌سندكردنى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى ئيتحادى 2016 گرتووه.
فه‌تلاوى نووسيويه‌تى: به بينينى ئه‌نجامى ده‌نگدانى ئه‌ليكترۆنيى "شۆك بووم".
ئه‌و نوێنه‌ره، كه سه‌رۆكايه‌تى كوتله‌ى بزاوتى ئيراده ده‌كات، له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، ئه‌وه‌شى نووسيوه: "دواى ئه‌وه‌ى 111 نوێنه‌ر واژوويان له‌سه‌ر داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم له 17%ه‌وه بۆ %13 كردبوو، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده نه‌بوو ئه‌و پرسه بخاته ده‌نگدانه‌وه، دواى ده‌نگهه‌ڵبڕينى ئێمه و دواى ده‌مه قاڵه‌ى نێوانمان و هه‌ڕه‌شه‌كردنمان له ئه‌نجوومه‌ن به‌وه‌ى ئه‌و ياسايه تێنه‌په‌ڕێنێت، دواجار سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌ن رازى بوو ئه‌و پێشنيازه بخاته ده‌نگدانى ئه‌ليكترۆنييه‌وه".
نووسيويه‌تى: "ئه‌وه شۆك بوو".
له باره‌ى هۆكارى تووشبوونى به شۆك، ئه‌و ژنه نوێنه‌ره، روونيكردووه‌ته‌وه، "به گوێره‌ى ئه‌نجامى ده‌نگدانى ئه‌ليكترۆنى ته‌نيا 18 نوێنه‌ر ده‌نگيان له دژى رێژه‌ى له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ى هه‌رێم داوه و 11 نوێنه‌ريش ده‌نگيان نه‌دابوو. له به‌رامبه‌ريشدا 146 ده‌نگ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى پشكى له‌سه‌دا حه‌ڤده‌ى هه‌رێم بوون. ئه‌وانى ديكه كارته‌كانيان به‌رز كردبوويه‌وه تاوه‌كو ناويان له پرۆسه‌ى ده‌نگدان ده‌رنه‌كه‌وێت".
حه‌نان فه‌تلاوى، هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "بێگومان كوتله‌ى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى به هه‌موويانه‌وه و به ده‌وڵه‌تى ياساشه‌وه، چاوشكاويان كردين، له كاتێكدا دوێنێ ئه‌وان رايانگه‌ياندبوو، كه ئاماده نيين ده‌نگ بۆ پشكى سه‌دا حه‌ڤده‌ى هه‌رێم بده‌ن و داواى كه‌مكردنه‌وه‌يان ده‌كرد، كه‌چى ئه‌مڕۆ بێده‌نگييان هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵوێستى خۆيان گۆڕى".
فه‌تلاوى ئه‌وه‌شى گوتووه: دواى ده‌رچوونى ياساكه، هه‌مووان "به پێكه‌نينه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه و من رووبه‌ڕووى جوێن و سووكايه‌تى بوومه‌وه له لايه‌ن نوێنه‌رانى كوردستانه‌وه".