جگەرەكێشان ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیی دەروونیی بەدواوەیە
K24
بەگوێرەی توێژینەوەییەكی بەریتانیی دەركەوتووە ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشیی دەروونیی زیاد دەبێت.
توێژینەوە بەریتانییەكە ئاشکرای دەکات کە: ئەو كەسانەی جگەرەكێشن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی دەروونیی زیاترە لەوانەی كەوا جگەرەكێشنین، ھۆكاری ئەمەش بۆ بوونی ماددەی نیكۆتین دەگەڕێتەوە کە لە جگەرەدا هەیە و كاردەكاتە سەر بەشەكانی مێشك كە بەرپرسن لە بیركردنەوە.
توێژینەوەكە لەسەر 29000 كەس ئەنجامدراوە، ئاشکراشی دەکات کە ئەو كەسانەی توشی نەخۆشیی دەروونیی و خراپبوونی بیرکردنەوە دەبن زۆرجار جگەرەکێشن.