پەیامنێری کەناڵێک دەبێتە ھۆی گرتنی دزێك

دزەكە لە ماوەی دوو رۆژدا دوو بانكی بڕیبوو
kurdistan24.net

K24

لە رووداوێكی دەگمەندا پەیامنێری تەلەڤزیۆنێكی ئەمریكیی لە كاتی پەخشی راستەوخۆدا بۆ رۆماڵكردنی بڕینی بانکێک بووە هۆی دەستگیرکردنی ئەو دزەی کە هەوڵی بڕینی بانکەکەی دەدا.

لەکاتی پەخشی راستەوخۆی تەلەفزیۆنە ئەمریکییەکە، پیاوێك بە پەلە لە پەخشی راستەوخۆدا دەرکەوت و پەیامنێرەكە لەو کاتە رایگەیاند کە: دزەكە ھێشتا لە شوێنی رووداوەکەیە و پەیامنێرەكە کوتوپڕ پەخشێ راستەوخۆی راگرت و تەلەفۆنی بە پۆلیسەوە کرد بۆ ئەوەی دزەکە دەستگیر بکەن.

دواتر پۆلیس دەگاتە شوێنی رووداوەکە و لە دوای كاتژمێرێک دزەکەیان دەستگیر کرد. دزەکە ناوی "رایان لیسكۆ" یە و تەمەنی 36 ساڵە و پۆلیس رایگەیاند کە: ئەو دزە لە دوو رۆژدا دوو بانكی بڕیوە.