خواردنی ماسیی مرۆڤ لە نەخۆشیی دڵ دووردەخاتەوە

كۆمەڵەی ئەوروپیی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ ئاشکرای کرد کە خواردنی ماسیی مرۆڤ لە نەخۆشیی دڵ دووردەخاتەوە

K24

كۆمەڵەی ئەوروپیی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ ئاشکرای کرد کە خواردنی ماسیی مرۆڤ لە نەخۆشیی دڵ دووردەخاتەوە.

بەپێی لێكۆڵینەوەكە: بۆ دووركەوتنەوە لە نەخۆشیی دڵ پێویستە مرۆڤ بەشێوەیەكی بەرچاو ماسیی بخوات، كۆمەڵەی ئەوروپیی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ ئامۆژگاریمان دەكەن لە ھەفتەیەكدا دووجار گۆشتی ماسیی بخۆین بە تایبەت ماسیی سەلەمون، چونکە گۆشتی ماسیی رێژەییەكی زۆر لە ڤیتامینی ئۆمێگا 3 تێدایە.

ھەروەھا ئاماژە بەوەدەكەن كەوا حەبی رۆنی ماسیی هێندەی گۆشتی ماسیی سوودی نییە.

بەپێی زانایان ڤیتامینی ئۆمێگا 3 بۆ بەهێزکردنی چاو و بینین و کەمکردنەوەی ئێشی جومگەکان و بەتایبەت بۆ منداڵانی ساوا زۆر بە سوودە و فشاری خوێن و رێژەی چەوریی کۆڵستڕۆڵ لە خوێنی مرۆڤ کەمدەکاتەوە.