بارسێلۆنا گه‌یشته یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
كه‌مێك پێش ئێسته یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر پشتی یانه‌ی گۆنجزۆی چینی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیڤه‌ر پلێت خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 17 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015، له یاریی پێشكۆتایی جامی جیهانی یانه‌كان یانه‌ی بارسێلۆنا به هاتریكێكی خاوێنی لویس سوارێز له گوانجزۆی چینی كه راهێنه‌ره‌كه‌ی لویس فلیپ سكۆلاری برده‌وه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی بارسا له خوله‌كه‌كانی 39، 50 و 67 تۆمار كران، گۆڵێ سێیه‌م له ڕێگه‌ی لێدان سزا تۆمار كرا، له‌م یارییه‌دا لیۆمێل مێسی یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی به‌هۆی ئازاری گورچیله‌كانی به‌شداریی یارییه‌كه‌ی نه‌كرد، نێیماریش به‌هۆی پێكانه‌وه تا كۆتایی یارییه‌كه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ بینرا.
بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ كه ده‌كاته 20/12ـی ئه‌م مانگه له كات 10:30ـی سه‌رله‌به‌یانی له‌سه‌ر دیاریكردنی پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌م هه‌ردوو یانه‌ی سانفریس هێرۆشیمای ژاپۆنی و گوانجزۆی چینی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژ له كات 1:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانه‌كانی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریڤه‌ر پلێتی ئه‌رژه‌نتینی و بارسێلۆنای ئیسپانی به‌ریوه بچێت.