پوتین وه‌ڵامى پرسيارى زیاتر لە ھەزار رۆژنامەنووس ده‌داته‌وه
K24- مۆسكۆ:
سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین، لە یازدەمین كۆنگرەی رۆژنامەوانی تایبەتدا لەگەڵ زیاتر لە ھەزار رۆژنامەنووس دوا.
یازدەمین كۆنگرەی رۆژنامەوانی تایبەتى پوتین لە ناوەندی بازرگانی شاری مۆسكۆ بەڕێوەچوو. تیایدا ھەزار و 390 رۆژنامەنووس ئامادە بوون و گفتوگۆی كراوە كرا و پرسیاری ئاراستە كرا. ئەمەش بە گەورەترین كۆنگرەی رۆژنامەوانی پوتین هەژمار دەكرێت.
له‌ماوەی چوار ساڵی رابردوودا درێژترین پرێس كۆنفرانس پوتین 4 كاتژمێر و 40 خولەكی خەیاندووە.
ماوەی 10 كۆنگرەی رۆژنامەوانیى پۆتين 32 كاتژمێر و 14خولەك بووە و وەڵامی 590 پرسیاری داوەتەوە و جگە لەوەش تەوەرەكان كراوە بوونە.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ساڵی رابردوودا زۆرترین پرسیار سه‌باره‌ت سیاسه‌تی ناوخۆی رووسیا لە پوتین كراوە كە ماوەكەی ٣٧ خوله‌ك بووە، به پله‌ی دووه‌میش ئەو پرسیارانەی كە لەسەر سیاسەتی دەرەوەیى بوونه ماوه‌كه‌يان 32 خولەك بووە ، بە دوای ئەویشدا پرسیاری ئابووری بوون و 30 پرسیاری ئاراستەكراوە.
له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى پاردا پوتین، ئه‌ردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیای به پیاوی به‌هێز ناوبردوو گوتی: "به‌ڕێز ئه‌ردۆغان پیاوێكى به‌هێزه".
ئەمڕۆ لە كۆنگرەی رۆژنامەوانيیەكەدا زۆرینه‌ی پرسیاره‌كان سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئابووری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندیيه‌كانی رووسیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و شه‌ڕی دژی تیرۆر ئاراستەی پوتین كران.