ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌خۆشی له توركیا ده‌كات
K24 - به‌غدا:
واشنتۆن په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی توركیا له باكووری عێراق ئیدانه ده‌كات و سه‌ره‌خۆشیش بۆ كه‌س و كاری كوژراوانى سه‌ربازانی توركیا ده‌نێرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه, به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به په‌لاماره‌كانی داعش بكات بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه، په‌لاماری له‌و جۆره ئیدانه ده‌كه‌ن و سه‌ره‌خۆشیش بۆ كه‌سوكاری كوژراوان ده‌نێرن، هه‌روه‌ها هاوسۆزی خۆیان بۆ بریندارانیش دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، راشیگه‌یاندووه، پێویسته به‌زووترین توركیا و عێراق هه‌وڵه‌كانییان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گرژی نێوانییان كۆتایی پێبهێنن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێویسته هێزه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یه‌كبخرێن و له پاڵ ئه‌وه‌شدا، پارێزگاری له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بكرێت.