وێنه و ڤيديۆ.. پێشمه‌رگه له خازر چى به‌سه‌ر داعشدا هێناوه
K24 – خازر:
له ميحوه‌رى خازر، هێزى پێشمه‌رگه زيانێكى زۆرى له چه‌كدارانى داعش داوه و وێڕاى شكستپێهێنانى په‌لامارێكى ئه‌و رێكخراوه، ته‌رمى 40 چه‌كدارى داعش له مه‌يدانى شه‌ڕ به‌جێماوون.
فه‌رمانده مه‌يدانييه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، تايبه‌ت بۆ كوردستان 24 ئه‌وه‌يان پشتڕاستكرده‌وه، كه چه‌ند په‌لامارێكى داعشيان تێكشكاندوون و ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌شيان پێ نه‌داوون، ته‌رمه‌كانيان ببه‌ن و له گيرفانى ئه‌و ته‌رمانه‌ى كه‌وتوونه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه، مادده‌ى سڕكار و حه‌پ و ده‌رمانى نه‌ناسراو هه‌يه.